ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەك سەبارەت بە دۆخی عێراق دەبەستێت

سیاسی
  • 2-02-2023, 11:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام دەدات.
     نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێک لەسەر دۆخی عێراق ئەنجام دەدات".
     و ئاماژەی بەوەشکرد، "دانیشتنەکە کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی بەغدا بەڕێوەدەچێت".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاسخارت، کورتەیەک لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق، هەروەها سەبارەت بە نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) پێشکەش بکات".