سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە وردبینیکردن لە داهاتی کۆمپانیاکانی مۆبایل

سیاسی
  • 2-02-2023, 11:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، داوای ئاڕاستەی وردبینیکردنی داهاتی کۆمپانیاکانی مۆبایل کرد.
     حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لەهاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان، بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی وردبینیکردنی داهاتەکانی دەستکەوتووی کۆمپانیاکانی مۆبایل، هەروەها پێشنیارکردن بۆ سەرۆکوەزیران لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی ئەم ڕێنماییەوە دەستپێدەکات.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ڕێنماییە لە میانی دانیشتنی پێنجەمی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو".