دەزگای هەواڵگری لە چەند ناوچەیەك دەست بەسەر یەك ملیۆن لیتر لەبەرهەمە نەوتیەكاندا دەگرێت

ئەمنی
  • 1-02-2023, 21:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ چوارشەممە، لە 8 ناوچە دەستبەسەراگرتنی یەك ملیۆن لیتر لە بەرهە نەوتیەكان و 26 ئۆتۆمبێل لەگەڵ شۆفێرەكانی كە بۆ بازرگانی نافەرمی لەناوچە جیاجیاكاندا بەكارهاتوون راگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری ئەركێكی كوالێتیان جێبەجێ كرد كە بووە هۆی پوچەڵكردنەوەی قاچاخی بە زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر لە بەرهەمە نەوتیەكان و ئاشكراكردنی 8 شوێن كە بۆ بازرگانی و دووبارە بەكارهێنانەوەی لە پارێزگاكانی بەغدا و نەینەوا و زەیقار و بەسرە و كەركوك و دەستبەسەركردنی 26 ئۆتۆمبێلی بەكارهێنراو بۆ هەمان مەبەست و دەستگیركردنی شۆفێرەكانیان.
    ئاشكراشیكرد: چالاكیەكە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بەدواداچوونی بریكاری كاروباری هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی و تەواوكردنی ئەو ڕێوشوێنانە هات كە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە ئەنجام دراوەو لێكۆڵینەوە فیدرالییەكان بۆ كەمكردنەوەی چالاكی چەتەكانی قاچاخچی نەوت و پوچەڵكردنەوەی پلانە تاوانبارەكانیان كە سەرچاوەی وڵات بە ئامانج دەگرێت.