سەید حەكیم بۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا: سەقامگیریی عێراق پشتیوانییە بۆ ئاسایشی ناوچەكە

سیاسی
  • 1-02-2023, 21:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمرۆ چوارشەممە، لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا ماوریتیستۆ كریكانت، تەئكیدیكردەوە كە سەقامگیری عێراق پشتگیری لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەید حەكیم چاوی بەباڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق كەوت و سەبارەت بەپێشكەوتنە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بەتایبەتی دوای سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بۆ عێراق گفتووگۆیان كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە سەید حەكیم جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە عێراق كراوەیە بۆ هەمووان بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەكانی خۆی بەدەست بهێنێت و سەروەریی خۆی بپارێزێت و باشەكان كەڵەكە بكات و بتوانێت تەحەدییەكاتە بكاتە دەرفەت، و جەختیشیكردەوە: كە سەقامگیریی عێراق دەروازەیەكە بۆ ئارامی ناوچەكە و بەڵگەی مێژووی ئەم دواییە ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە باڵیۆزی ئیتاڵیا تەئكیدی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق كردەوە.