سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر تاوتوێی پلانەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان دەكەن

سیاسی
  • 1-02-2023, 19:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی ئەمرۆ چوارشەممە، پلانەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی تاوتوێكرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەبادی، ئەمڕۆ پێشوازی لە سودانی كرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی كۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و پلانەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی،و زاڵبوون بەسەر كۆسپ و گرفتەكانی بەردەمیان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی كاریگەر بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار لەبازاڕی ناوخۆیی و پشتیوانیكردنی چینە هەژارەكانی وڵات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە دیدارەكەدا تەئكید لە گرنگی یەكخستنی یەك گوتاری كرایەوە بۆ بەرەوپێشچوون لە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانی وڵات و چاكسازی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و پشتگیریكردنی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا.