دەستەی هەماهەنگی تاوتوێی رەشنوسی پێشنیاركراوی ستراتیژی هەواڵگری نیشتمانی دەكات

ئەمنی
  • 1-02-2023, 18:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی هەواڵگری ئەمرۆ چوارشەممە ،ڕەشنووسی پێشنیاركراوی ستراتیژی هەواڵگری نیشتمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی هەواڵگری كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بابەتەكانی كارنامەكە كراوە و بڕیار و ڕاسپاردە پێویستەكان لەسەری وەرگیراوە و لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنووسی پێشنیاركراوی ستراتیژی هەواڵگری نیشتمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو خرایەڕوو و بە شێوەیەكی فراوان گفتوگۆی لەسەر كرا.
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی باسی لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوكاری كرد بەپێی ڕاسپاردەكانی فەرماندەی گشتی بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان و كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەبارەیانەوە و بەئامانجگرتنیان بۆ پاراستنی كۆمەڵگا لەپلانە تاوانكارەكانیان.