بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی لەچەند پارێزگایەك راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، یەكەكانی دەزگای دژەتیرۆر زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی كوالێتییان ئەنجامدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجێكی دژە تیرۆری سلێمانی توانیان دوو تیرۆریست لە ناوچەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن.
ئاشكراشیكرد: لە چالاكیەكی تردا كەسێكی داواكراو لەقەزای شرقات لە سنوری بەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركراو هەروەها ئۆپەراسیۆنێكی تر بۆ دەستگیركردنی لەسەر یەكێك لە پارێزگای كەركوك ئەنجام درا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزەكان ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانیان بۆ سەر كۆگای چەك و تەقەمەنی لە پارێزگای نەینەوا (قەزا حەزەر) ئەنجامداوە، و لە یەكێك لە شوێنەكانی چەتەكانی داعشدا كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیان دۆزیوەتەوە.