بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی باندەكانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانی لە ئەنبار راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاری وردی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی بەشی دەیەم و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و هێزی لیوای سی و هەشتەم، بەبەشداری هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەروونی بۆسەیەكی توند لەقەزای رومادی دانرا و لەئەنجامدا (4 بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەكان) دەستگیركران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:( 31,000 ) سی و یەك هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری (لكزز) ڕەنگی زەرد و دەمانچەیەكی جۆری (كۆڵۆمبی)یان پێگیراوە،و رونیشیكردەوە: دەستگیركراوەكان بەشێوەی ئاسایی رادەیستی لایەنی داواكار كران.