بەغداد - INA
نوسینگەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، گەڕانەوەی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لە پارەی دزراوی ڕاگەیاند.
نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لایەنە تایبەتمەندەكان توانیان بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لە پارەی دزراو بگەڕێننەوە و دووبارە بخرێتەوە ناو گەنجینەی دەوڵەتەوە.
ئاشكراشیكرد: ئەمە بەپێی بەرنامەی حكومەت و بەشێكە لە هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەت بۆ گەڕانەوەی پارەی قاچاخی عێراق بۆ دەرەوە.