دیوانیە - INA- فەرحان زیادی
وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، دابەزینی ڕێژەی تاوانی لە دیوانیە ڕاگەیاند و هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە سێ پارێزگا بە فەوجی پشتیوانی وەڵامدەرەوەی خێرا بەهێزكراون.
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانیە بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سەردانەكەی بۆ پارێزگای دیوانیە بە یاوەری بریكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، ئامانجی ئەوەیە دۆخی ئەمنی لە جومگەكانی وەزارەت لە پارێزگاكە ببینین.
ئاماژەی بەوەشدا: دیوانیە لەرووی ئەمنیەوە جێگیرە، بەڵام پێویستی بەداواكاری و پشتیوانی وەزارەت و هەروەها پشتیوانی فەرماندەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و هاتوچۆ و روبەروبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و جومگەكانی تریش هەیە.
رونیشیكردەوە: ئەو پێداویستیانە لەگەڵ پارێزگاری دیوانیە تاوتوێ كراون، چونكە هەندێكیان لە سەر بودجەی پارێزگاكە دەبن و هەندێكی دیكەشیان لەسەر وەزارەت دەبن.
سەبارەت بە ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنیش بە وەزارەتی ناوخۆ، شەمەری ڕوونیكردەوە : كە بڕیاری ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی لەسەر 3 پارێزگا بووە (واست و دیوانیە و موسەنا) كە تەواو جێگیرن و گۆڕانكاریش لە ئاڵوگۆڕی ڕۆڵەكاندا ڕووی داوە.
وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند: بەشی پۆلیس بەرپرسی ئەمنیە و فەوجە فریاگوزارییەكان پشتگیری دەكەن، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ یەكەكانی بەردەستی یەكەكان و پێكهاتە ئەمنییەكان هەمووی لەژێر فەرمانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسدایە، و پشت بە زانیاری هەواڵگری و پشتیوانی دەزگای هەواڵگری و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پارێزگاكە و هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تاوانەكان ببەستێت و خۆی پەرە پێبدات بۆ ڕاوەدونانی تاوانباران و بەدواداچوونی چەتە تاوانكارەیەكان و كاركردن بەو ئاراستەیە بەردەوامە.
رونیشیكردەوە: ئەم پلانە مانگێك پێش ئێستا جێبەجێكرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی تاوان، وتیشی: هەوڵ هەیە لە رێگەی پەرەپێدانی پاسەوانی رزگاركردن و هاتوچۆ و كامێرای چاودێرییەوە پەرە بە میكانیزمی ئێستا بدرێت.