مەندەلاوی: دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەولێر لێكتێگەیشتن دروست دەكات لەسەر زۆربەی كێشەكان

سیاسی
  • 1-02-2023, 13:40
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەولێر لێكتێگەیشتن دروست دەكات لەسەر زۆربەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، مەندەلاوی لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیكرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری، و لەدیدارەكەدا گفتوگۆیان لەبارەی چەندین دۆسیەی گشتی وڵات كرد."
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە بەردەوامبوونی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەولێر هەنگاوێكی ئیجابییە، چونكە باشترین ڕێگایە بۆ دروستكردنی لێكتێگەیشتنی پێویست و چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە بەرژەوەندی گشتی وڵات و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تەحەداكانی ئێستا و داهاتوو.