بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 3 گومانلێكراوی دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار لەبەغداد ڕاگەیاند، و هاوكات ئاماژەی بەهەڵوەشاندنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر كرد لە بابل.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو 3 گومانلێكراویان دەستگیركرد كە بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و بە تاوانی ئاشكرا دراوی بیانی فرۆشتوە لە شەقامی كیفاح .
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل بە هاوكاری هێزێكی هاوبەشی ئەمنی توانیویانە لەسەر بنەمای هەواڵگری، بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای بابل هەڵوەشێنن، و ئاشكراشیكرد: دەست گیراوە بەسەر برێك ماددەی هۆشبەری تۆمەتبارەكەدا.