لێدوانی نوێ لەلیژنەی یاسایی پەرلەمان سەبارەت بە بودجەی 2023

سیاسی
  • 1-02-2023, 13:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2023 لە ئەولەویاتی خۆیدا دادەنێت و ئاماژەی بەوەشدا كەپەرلەمان پشتگیری لەبەندەكانی دەكات.
    ئەندامی لیژنەكە ئەحمەد فەواز بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یاسای بودجە دەبێتە یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتی كارەكانمان لە سەرەتای خولی یاسادانان بۆ ساڵی دووەمی خولی پێنجەم، و وتیشی: لیژنەكە چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە بودجە لەلایەن حكومەتەوە بنێردرێت و گرنگی سەرەكیشمان خێراكردنە لە پەسەندكردنیدا.
    ئاشكراشیكرد: چەندین تەحەدا هەیە لە چاوەڕوانی بودجەدا لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژان و گرێبەستەكان لە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا، و وتیشی: پرۆژەیاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كراk لەپێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كە لەكاتی دەنگدان لەسەر بەرنامەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی بە گەلەكەمان دراوە.
    سەبارەت بە یاسا هەڵپەسێردراوەكان، فەواز دەڵێت: لە گرنگترین ئەو یاسایانەی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەڵپەسێردراون بریتین لە یاسای خانەنشینی و یاسای خزمەتگوزاری مەدەنی و یاسای موختارەكان جگە لە یاسای لێبوردنی گشتی، ڕونیشیكردەوە: لە خولەكانی سێیەمی پەرلەمان و چوارەمدا زیاتر لە 100 پڕۆژە یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران پەكیكەوتووە.