هه‌ولێر ـ INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی شه‌هیدانی یه‌كی شوباتدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه وتێدا داوای ته‌بایی ویه‌كڕیزی و قبۆڵكردنی یه‌كتر ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهتوێتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، ده‌ڵێت" به‌شكۆوه یادی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه كه‌بێ جیاوازی بوونه قوربانی ده‌ستی تیرۆر. سڵاو له‌گیانی پاكیان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان. بابهیكڕیزی، ته‌بایی ویهكترقبۆڵكردن، خه‌ون وئامانجی شه‌هیدان به‌دی بهێنین وهه‌موومان پێكه‌وه خزمه‌تی كوردستان بكه‌ین.