شاندێكی باڵای ئەمنی بەسەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ دەگاتە دیوانیە

ئەمنی
  • 1-02-2023, 11:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شاندێكی باڵای ئەمنی بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە پارێزگای دیوانیە.
    بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای دیوانیە.
    لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شاندەكە بریتین لە بریكاری هەواڵگری و بریكاری كاروباری پۆلیس و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی وەزارەت.
    ئاشكراشیكرد: سەردانەكە بە مەبەستی پێداچوونەوەیە بۆ كار و ڕێوشوێنەكانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاكە و ئاستی تەكنیكی و ئیدارییان بۆ ئامادەیی سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا.