به‌غدا- INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تێیدا دیارترین پرسه گشتییەکانی وڵات و بابەتەکانی ناو کارنامەی دانیشتنه‌كه تاتوێكران و چه‌ندین بڕیار لە سەردران.
لەچوارچێوەی بەردەوامیدان به‌گەشەپێدانی کەرتی کارەبا و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەرنامەی کاری پەسەندکراو بۆ جێبەجێکردن، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوە پەسەندکرد:
1 – په‌سه‌ندكردنی واژۆكردنی هاوكاریكردن سه‌باره‌ت به بەرنامەی وزە لەعێراق - قۆناغی دووەم لەنێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای سیمێنس ئینرجی ئه‌ی جی) له‌دوای ده‌ستبه‌ردانی كۆمپانیای پێشوو.
2 - وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی پڕۆژەکان بەپێی ئەولەویەتی داده‌نێن، و بۆ ماوەی چەندین ساڵ و دابینکردنی تەرخانکراو و دەرماڵەی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌پێویسته جێبه‌جێبكرێن، بەپێی ئه‌وه‌ی له‌ناو بنەماکانی هاوکاریدا هاتووه.
3 – پێدانی ده‌سته‌ڵاتی پێویست به‌وەزیری کارەبا بۆ واژۆكردنی یادشتی بۆ بەردەوامبوونی لە جێبەجێکردن به‌ده‌ر له‌شێوازه‌كان ورێنمایه‌كانی گرێبەستەکانی حکومەت، كه‌خێرایی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ده‌سه‌ڵات بەوەزیری کارەبادا بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی هاوكاری سه‌باره‌ت به وزە لەعێراق - قۆناغی دووەمی نوێکردنەوەی نێوان وەزارەتی کارەباو کۆمپانیای (چەنەرال ئه‌لیكتریک ئەنترناسیۆنال)ی نێودەوڵەتی، بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەکە لەسەر بنەماکانی هاوکاری کە پێشتر لە 15ی تشرینی یەکەمی 2018دا لە نێوان هەردوو لایەندا واژۆ کراوە.
لە دۆسیەی کارەبادا ئەنجومەنی وەزیران هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (189ی ساڵی 2021) ی پەسەندکرد بۆ لابردنی هەموو ئەو قەرزانەی کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (میسان ئینێرجی سنووردار و عەمارە ئینێرجی سنووردار) به‌ته‌واوه‌تی بۆ كۆمپانیایی ره‌بان ئه‌لسه‌فینه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زه‌ی سنووردار. بە قازانجی کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی کەرەستەی هاوردە بۆ دوو پڕۆژە (دامەزراندنی وێستگەی وەبەرهێنانی میسان و دامەزراندنی وێستگەی عه‌ماره‌ی لێكدراو) لە بەندەری ئوم قەسر، بە پێی بڕگەکانی ماددەی 46/نوویەمی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، هەروەها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (28ی ساڵی 2020) بەمەرجێک تەرخانکردنێکی دارایی هەبێت هاورێژه بێت له‌گه‌ڵ گۆژمه‌ی ته‌واوكردنی، وەزارەتی کارەباش بەرپرسیارێتی تەواوی لەدروستی بانگەشەکانی کۆمپانیای ناوبراو سەبارەت بەدابەشکردنی کاڵاکان بۆ هەردوو پڕۆژەی وەبەرهێنانی دیاری کراو له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق راسپارد بە پێی ئەوەی لە بریاری وەزارەتی داراییدا هاتووە و مافی هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکات بەمەرجێک وەزارەتی کارەبا هیچ خەرجییەکی نەبێت، چونکە هۆکارەکانی لەکارخستنی ئەو دوو پڕۆژەی ناوبراوە لەدەرەوەی ئیرادەی هەموو لایەنەکانی ڕوویدا بەهۆی نەخۆشی پەتای (کۆڤید-19) لەو کاتەدا.
ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری پەسەندکرد بۆ هەموارکردنی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت و تێکەڵ بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
1 - نرخی نەوتی ڕەشی ئاماده‌كراو بۆ کارگەکانی قیر 35٪ ده‌بێت له‌نرخی راگه‌یندراوی نێودەوڵەتی، بەمەرجێک كه‌نرخی هەر تۆنێک لە 250 هەزار دینار تێپه‌رنه‌بێت و بڕی 70-100٪ ی توانای دیزاینکراوبێت.
2 - ئەو كارگانه‌ی كه نەوتی ڕەش بە نرخی 100 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگرن، وەکو خۆی دەمێننەوە.
3_بۆ کارگەکانی دیكه بە نرخی 150 هەزار دیناریان بۆ هەر تۆنێک بێت.
4 - هەموو کارگەکانی قیر و کارگەکانی تر ده‌بێ لەماوەی 4 مانگدا کرێکارەکانیان لە فەرمانگەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی تۆمار بکەن ئەگەرنا سوته‌مه‌نی پێ نادرێت.
5 - بڕیارەکە دوای 3 مانگ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و لە 10ی شوباتی 2023ەوە جێبەجێ بکرێت.
بەمەبەستی پەرەپێدان به‌کەرتی فڕۆکەوانیی و گواستنەوەی ئاسمانی لەعێراق، ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارەی پەسەندکرد:
1- هەموارکردنه‌وه بڕگەی یەکەمی بڕیاری ئەنجومەن 332ی ساڵی 2019، بەو شێوەیە:
- دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک لە شارەزایانی ئایاتا (یه‌كێـتی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی) واژۆ دەکات، یان له‌گه‌ڵ ئیکاو (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی)، یان لە شێوەی یەک گرێبەست لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی یان ناوخۆیی، بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی فڕین و گواستنەوەی ئاسمانی لەبوارەکانی (ئۆپراسیۆنی فڕۆکەوانی، خزمەتگوزاری ئاسمانی، مۆڵەتی فڕۆکەخانە، ئاسایشی فڕۆکەوانی، وریای، مۆڵەتی کارگوزارانی فڕۆکەوانی مەدەنی، پزیشکی فڕۆکەوانی) وگۆژمه‌ی گرێبه‌ستیش به‌یه‌ك جار ده‌ده‌رێت به‌جیا له‌رێنمایه‌كانی گرێبه‌سته‌كانی حكومی، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رێكخراوی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی ( ئیكاو) واژۆكرا به‌هۆی هۆكاره‌كانی له‌ناو نوسراوه‌كانی دا هاتووه.
2 - وەزارەتی دارایی (15000000000) تەنیا پازدە ملیار دیناری عێراقی بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بۆ مووچەی پسپۆڕان و ڕاوێژکاران دابین بکات.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران دەرماڵەی وەزارەتی دارایی بەبڕی (1500000000) دیناری پەسەندکرد کە تەنیا یەک ملیار‌و پێنج سەد ملیۆن دینارە بۆ دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی و نزیکبوونه‌وه‌ی كاتی ئه‌نجامدانی وردبینی ئەمنیی بۆدەسەڵات.
سەبارەت بەوەی کە لەنوسراوی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە بۆ خەرجییەکانی کۆنگرەی 34ی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کە عێراق میوانداری دەکات، ئەنجومەنی وەزیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر بەبڕی 250000000000 دینار و دوو ملیار‌و پێنج سەد ملیۆن دینار. كه ئه‌م بڕه پاره‌یه لەخەرجی ڕاستەقینەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بۆ ساڵی ڕابردوو بەمەرجێک ئەو بڕەپارەیە لەبودجەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵی 2023 یەکلایی بکرێتەوە، ودابینکردنی هەموو پێداویستییە لۆجستییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
ئەنجومەنی وەزیران جەند بابەتێکی تری ناو کارنامەکەی تاوتوێ کرد و ئەمانەی خوارەوە پەسەند کرد:
یەکەم: وەزارەتی دارایی کرێی پسپۆڕان مسۆگەر دەکات کەبڕیاره گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بكرێت وله دیوانی وردبینی دارایی فیدڕاڵی (5) ملیار دینارە، بۆ تەواوکردنی سپاردنەکەی کە بۆی دەرچووە بە پێی بڕیاری دادگای تایبه‌ته‌وه بۆ ژماردنی پشکی گه‌نجینه‌ی دەوڵەت (18٪) لە داهاتەکانی بەدەستهاتوو لە کۆمپانیاکانی مۆبایل تا رێكه‌وته‌كه‌ی، به مەرجێک کە دیوانی ناوبراو بڕی پێویست دیاری بکات، لە جێبەجێکردنی ئەو ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ.
دووەم: ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژە یاسایی هەمواركراوی دووەمی یاسای وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە وردبینی بۆ کراوە، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تێبینیه‌كانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌دانیشتنی گوێگرتن.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات