هه‌ولێر ـ INA
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له برده‌وان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌ربڕى.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه پرسى ياساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراڵى و كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر كه‌شى سياسيى وڵات خسته به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا دووپاتى كردوه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.