سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی كەركوك دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-02-2023, 11:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی كەركوك لە پێناو بەدیهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی شارەكە.
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە،  سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێكی عەشایەری كورد لە پارێزگای كەركوك.
    ئاشكراشیكرد: لە میانەی دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كە شاری كەركوك گرنگییەكی تایبەتی هەیە و لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەرووی نادادپەروەری و گۆشەگیری و پەراوێزخستن بۆتەوە، هاوكات تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی كەركوك لە پێناو بەدیهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی شارەكە.
     هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دیدارەكەدا باس لە دۆخی شارەكە و گرنگی دەستپێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی و  بنیادنانی شار كرا.
     لە بەرامبەردا ئەندامانی وەفدەكە باسیان  لەو ئاستەنگانە كرد كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ، هەروەها ئەوكێشانەی دانیشتوانی كەركوك بەدەستیەوە دەناڵێنن.