بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كەبەرنامەی حكومەت دروستكردنی رێگاوبان و پرد لەبەغداو پارێزگاكان لەخۆدەگرێت، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەحكومەت ئەو تەرخانكردنە داواكراوانەی داوە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو رێگایانەی بە "رێگاكانی مەرگ" ناودەبرێن.
سودانی لەلێدوانێكیدا بۆ ژمارەیەك لەدەزگاكانی راگەیاندن، لە ناویاندا ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: ئەمڕۆ ڕێگای گشتی دورە- یوسوفیە كرایەوە، دوای ئەوەی ئەم پڕۆژەیە یەكێك بوو لە پرۆژە هەڵپەسێردراوەكان، بەڵام بە هەوڵی وەزارەت و دەستەی پشتیوانی، ئەم كارە بەپێی پێویست تەواو بوو، وتیشی: ئەم ڕێگایە بە دڵنیاییەوە بەشداری دەكات لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ.
ئەوەشی خستەڕوو: بەرنامەی حكومەت لەحكومەتی ئێمەدا پێكدێت لە تەوەری خزمەتگوزاری و دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد لەبەغداد بۆ چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دروستكردن و نۆژەنكردنەوە بەپێی ئەو رێگایانەی بە رێگای مەرگ ناودەبرێن ئامادەكاریی پلانەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكان دەست پێ دەكرێت.
وتیشی: حكومەت تەرخانكردنی دارایی پێویستی بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و دەسەڵاتی پێبەخشراوە كردوەو دەست دەكات بە ڕاگەیاندنی گرنگترین پرۆژەكان بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی.
سەبارەت بە زیادەڕۆی و دەستدریژی بۆ سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان، سەرۆك وەزیران جەختی لەوەكردەوە : كە دەستدرێژییەكی ئاشكرا هەیە لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان كە موڵكی دەوڵەتن، و وتیشی: ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستدرێژیكاران دەگیرێتەبەر.