بەغداد/ INA
پارێزگاری بەغداد ممد جابر عەتا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی ئەمنی باڵا تایبەت بە یادی ڕەجەب.
پارێزگاکە لە بەیاننامەیەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پارێزگاری بەغداد
محمد جابر عەتا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لە دیوانی پارێزگا
ئەویش بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرەکانی پۆلیس و هاتوچۆو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاری بەغدا گوێی لە شڕۆڤەیەکی ورد ڕاگرت دەربارەی کاری دەزگائەمنیەکان کە ئەرکی پاراستنی ڕێوڕەسمی یادی ڕەجەب لەئەستۆدەگرن، کەیادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام موسای کوڕی جەعفەرەلە یادێکی ملیۆنیەو لە شارۆچکەی کازمیە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها وتی کە ئامادەیە پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم دەزگائەمنیەکان بکات و پێداویستیەکانیان دابین بکات بۆپاراستنی
ژیانی هاووڵاتیان و کۆششی دەزگائەمنیەکانیشی بەرزنرخاند لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی پایتەخت بەگشتی.