بەغداد/ INA
لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی تاووتوێی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریان کرد.
بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کە کۆپیەکی ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کراوە وتی سەرۆکی لێژنەی دارایی عەتوان عەتوانی بەئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەکە پێشوازی کرد لە پارێزگای بانکی ناوەندی عێڕاقی علی محسن العلاق .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە هەڵبەزو دابەزی نرخی دینارکرا بەرامبەربەدۆلار، کەکاریگەری بەسەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان دروست کردووە.