بەغداد/ INA نساڕ حاجی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهڕ محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق لەکۆششەکانیدا بەردەوامەلە بەدەسهێنانی ئەندامێتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و تیشکیشی خستەسەر مادەی 14 لەیاسای گێڕانەوەی پارەکان.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە
هەمواری یەکەمی سنووقی گێڕانەوەی پارەکان
ژمارە 7 ی ساڵی 2019 دەقێکی خسەسەر بەندەکانی مادەی 14 لەیاساکە کە حکومەت
پابەند دەکات بەواژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئابووری لەگەڵ هەر وڵاتێکدا کە پارەوپولی لەوجۆرەیان لابێت بەمەبەستی گێڕانەوەیان.
وتیشی سەرۆک وەزیران لەم سەردانەیدا بۆ فەڕەنسا بۆبەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە پشت بەمادەی 14 دەبەستێت، هەروەها عێڕاق لەهەوڵەکانیدا بەردەوامەبۆ بەدەسهێنانی ئەندامێتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی
لەپاریسدایە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق ئەندامێکی کارایە لەڕێکخراوی کاری دارایی نێودەوڵەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، بانکی ناوەندی عێڕاقیش لەڕێی نووسینگەکەیەوە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەکانی پارە ئەویش بەگوێرەی یاسای ژمارە 39 ی ساڵی 2015 کەپاڵپشتی نێودەوڵەتی دابین دەکات.
ئەمەو سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشتر بەسەردانێکی بۆ فەرەنسا ئەنجام دا و چەند یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی دەربارەی گێڕانەوەی پارەوپولی دزراو و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی شوێنەوارەکان و پشتیوانی توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی دیبلۆماتکاران
لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسی واژۆکرد.