بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندوە" ئەمرۆ بە سەرۆکایەتی " محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی هەریەک لە "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و "شاخەوان عەبدوڵڵا "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، کۆبوونەوەیەک بەرێوەچوو،بۆ تەواوکردنی دانانی سەرجەم سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان و جێگرەکانیان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆکایەتی ئەنجومەن یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا،کە تیایدا هەریەک لە "ناهیدە دلێمی" وەک سەرۆکی لیژنەکە و" حسێن عەرەب " وەک جێگری یەکەم و "جاسم موسەوی" وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژێردران ،هەروەک لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا"ماجد شەنگاڵی" بەسەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و"مقدام جومەیلی" وەک جێگری دووەم هەڵبژێردرا ،هەروەها بۆ لیژنەی ئاوەدانکردنەوە "عەلی حەمیداوی "وەک سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژارد، و "مەها جەنابی" وەک جێگری یەکەم و" داود عەیدان " وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژاردن.
هەروەها لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی " ئەحمەد سەلیم کینانی" وەک سەرۆکی لیژنەکە و" تەها مەجمەعی" وەک جێگری یەکەم و" یاسر حوسێنی " وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژارد.
هاوکات لیژنەی پەروەردەش پەرلەمانتار "سوعاد وائیلی" وەک سەرۆکی لیژنەکە و" مەحمود قایسی" وەک جێگری یەکەم و" نادیە عەبودی" وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژارد.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە" لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی" موزاحم خەیات"ی وەک سەرۆکی لیژەنەکە و " عادل ڕکابی " وەک جێگری یەکەمی سەرۆک و"یاسین حەسەن " وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژێردران.