بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندوە" ئەمرۆ دوو شەممە" محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازی لە "قوباد تاڵەبانی " جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە هەردوو لا بارودۆخی گشتی وڵاتیان تاوتوێکردو، هەروەک هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی بنەمای دەستوورییەکان.