قوباد تاڵەبانی و سەماحەتی سەید عەممار حەکیم لە بەغداد کۆبوونەوە

سیاسی
  • 30-01-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە "قوباد تاڵەبانی "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەماحەتی سەید "عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبوویەوە و لەبارەی دوا پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان کرد.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،رایگەیاندووە " لە میانی کۆبوونەوەکەدا ،هەردوولا جەختیان لە گرنگی ڕەخساندنی کەشێکی سیاسی گونجاو کردەوە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی جێبەجێ بکات، هەروەک بە گرنگیان زانی درێژە بە گفتوگۆ سیاسییەکان بدرێت تا گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی بنەمای یەکسانی لە ئەرک و مافەکان.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لەکۆبونەوەکەی نێوان تاڵەبانی و حەکیم ڕەوشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و و جەختیان کردۆتەوە لەوەی کە دەبێت هێزە سیاسییەکان سەقامگیری و ئارامی سیاسی دەستەبەربکرن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وڵات.