وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی لە پێویستی گەنم و دابەشکردنی ئارد بەبێ پچڕان پشتڕاست دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 21:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی بڕی گەنمی هاوردەکراوی ڕاگەیاند"هاوکات دووپاتیکردەوە کە پێویستە وڵات گەنم تا وەرزی داهاتووی بەبازاڕکردن مسۆگەربکات.
     لەوبارویەوە "حەیدەر نوری " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە، لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیاکە دوو ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی ناوخۆیی وەرگرتووە،و ئەم بڕە گەنمی ناوخۆیی بەس نییە بۆ دابینکردنی پێویستی وڵات بۆ ساڵێک.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق ساڵانە پێویستی بە 4 ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمە شامی هەیە.
     راشیگەیاند " محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پێداگری کردوە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کەمیی گەنم بە زووترین کات، بۆیە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دەستمان بە هاوردەکردنی زیاتر لە 800 هەزار تۆن کردوە. 
    روونیشیکردەوە ، کە ئەو بڕە هاوردەکراوە دوای سێ مانگ لە وادەی گرێبەستەکە دێت،بەو پێیەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا یەکەم کەشتی گەنمی کەنەدیمان وەرگرت کە زیاترە لە 52 هەزار تۆن، لە مانگی داهاتووشدا پێنج کەشتی ئوسترالیمان پێ دەگات، و لە ٣ی ئازاردا کەشتیەکان دەگەن، هەروەک لە مانگی نیسانی داهاتوو ٣-٤ کەشتی دەگات .
    وتیشی" سەرجەم بڕە هاوردەکراوەکانی گەنم لە باشترین سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانەوە ، لە کەنەدا و ئوسترالیا و ئەمریکاوە دێن. 
    وتیشی"لە ئێستادا ئارد بە شێوەی ، یەک لە دوای یەک بەبێ پچڕان دابەشدەکرێت، تا وەرزی داهاتوویی بە بازاڕکردن، واتە مانگی نیسانی داهاتوو بەردەوام دەبێت . 
    جەختیشی لەوە کردەوە "پشکی یەکەمی ئاردی ئەمساڵ لە کۆگاکانی کۆمپانیاکەدایە، جگە لەوانەی ئێستا، هەروەها دەست دەکەین بە تێکەڵکردنی گەنمی ناوخۆیی لەگەڵ گەنمی هاوردەکراو.