دەستەی پیشەسازیی سەربازی ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی چەک و کەرەستە بۆ سوپای عێراق دووپاتدەکاتەوە

ئەمنی
  • 30-01-2023, 19:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد سابت عەباسی"وەزیری بەرگری و "مستەفا عاتی حەسەن" سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی، باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری نێوان وەزارەت ودەستەکە کرد، هاوکات سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی ، ئامادەیی دەستەکەی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستی سوپای عێراق بە چەک و کەرەستەی سەربازی. 
     راگەیاندنی دەستەی پیشەسازی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایانگەیاندووە" کە "مستەفا عەتا حەسەن" سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی، و وەفدی یاوەری، سەردانی"محەمەد ثابت عەباسی " وەزیری بەرگری،باسیان لە ڕێگاکانی هاوکاری نێوان دەستەی پیشەسازی سەربازی و وەزارەتی بەرگری کرد، ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر کارەکانی دەستەکە و بەرهەمەکانی پێشکەش کرد و سوپاسی پێشوازی گەرم و ئەو لێکتێگەیشتن و هاوکارییە بەرهەمدارەی کرد کە لەلایەن وەزیرەوە نیشاندرا.
    بەپێی بەیاننامەکە ،سەرۆکی دەستەکە ئامادەیی دەستەی پیشەسازیی سەربازی بۆ دابینکردنی چەک و کەرەستەی پێویست بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ سوپای عێراق و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بەهەموو جۆر و پێکهاتەیەکەوە دەربڕی. 
     لای خۆیەوە وەزیری بەرگری پشتیوانی خۆی بۆ "دەستەی پیشەسازی سەربازی و هاندانی بۆ بەرهەمە سەربازییەکانی دووپاتکردەوە.