بەغداد/ INa
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکاری ، بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا دیاریکرد ، هاوکات ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی ماسی ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە "عەباس سالم حسێن " بەڕێوەبەری گشتی بەشی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بەرزبوونەوەی نرخی ماسی بەهۆی کۆتایی هاتنی وەرزی بەخێوکردنی ماسییەوەیە، بەو پێیەی بەخێوکەران دەستیانکردوە بە ئامادەکردنی حەوزەکانیان بۆ وەرزی نوێ .
ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان.
حوسێن وتیشی"لە نێو ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، کردنەوەی هاوردەکردنە، بەڵام لە باقی وڵاتان نرخەکان بەرزن ، بۆیە هاوردەکردن بە ناجێگیری ماوەتەوە .