بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار "ماجد خەلەف شەنگالی" وەک سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە هەڵبژارد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لیژنەی تەندروستی و ژینگە "ماجد خەلەف حەمۆ شەنگالی"بە سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژارد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" کە لیژنەکە هەریەک لە پەرلەمانتاران "سهام موسەوی" وەک جێگری یەکەم،و"مقدام جومەیلی" وەک جێگری دووەم هەڵبژارد.