بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ، دەنگۆی کێشانەوەی ناچاری ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی ڕەتکردەوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە " وەک بەرێوەنەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەو دەنگۆیانە ڕەتیدەکەینەوە ، کە لە هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیادا بڵاو کرواوەتەوە، سەبارەت بەکشاندنەوەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان بە ناچاری، سەرلەبەری ئەم هەواڵەی بڵاو کراوەتەوە بێ بنەمایە و ناراستە.
بەرێوەبەرایەتیەکە داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە هەواڵەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی وەربگرن و هەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە.