بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی کرد، بودجەیەکی تەواوکەر بخاتەڕوو ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.
"عەلی سەعدون لامی"ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یاسای نەوت و غاز سەرەڕای دەرچوونی لە ساڵی 2007ەوە،لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا دووبارە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە.
ڕوونیشیکردەوە ، کە "یاساکە لە هۆڵەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و لەناو لیژنەکەدا بوونی هەیە، بەڵام هیچ نیازێک نییە بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایە بەهۆی جیاوازی و ناکۆکی لەسەری.
سەبارەت بە جێگیر کردنی نرخی نەوت لە بودجەدا "لامی" جەختی لەوە کردۆتەوە ،کە "نرخی یەک بەرمیل نەوت لە یاسای بودجەدا گۆڕاوە"، پێشبینیشیکرد "بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا بە 60 بۆ 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بکرێت. ئاماژەی بەوەشدا کە لەم ساڵدا نرخەکان بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە، دەتوانرێت بودجەیەکی تەواوکەری بۆ دابین بکرێت.