بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران،داوای لە حکومەت کرد،دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ناردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خێراتر بکات.
"ئەحمەد مەزهەر جبوری"جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە،لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاند: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر پێکهێنانی حکومەتدا،داوا دەکەین ، حکومەت پەلە بکات وبە جددی کاربکات بۆ ناردنی یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ماوەی کورتدا بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی بتوانێت یاسایی بۆ دەربکات لە ئەنجومەنی نوێنەران،هیواشی خواست کە کاتەکە لەسەر حیسابی هەژاران و گەلی عێراق درێژتر نابێت، بەو پێیەی وڵات زۆر پێویستی یاساکە هەیە.
راشیگەیاند" کە یاساکە پەیوەندیەکی گرینگی هەیە بە هەژاران و خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچەخۆر بەشێوەی ڕۆژانە،بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لەوەی بودجە ڕەوانە بکرێت بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی بتوانێت گفتوگۆی لەسەر بکات و بیخاتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات.
لە درێژەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ، کە لەبەیاننامەکدا ئاماژەی بۆکراوە ئاماژەی بەوەداوە "کە بودجە ماوەیەکی زۆر تێپەراندوە لەلای حکومەت، جەختیشی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی یاسایی و دەستوری خۆی کردەوە.