روونکردنەوە لەسەر ڕێککەوتنێکی عێراق و سوریا بۆ هاتنە ناوەوەی کاڵا و گەشتیاران لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە دەدرێت

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند" کە ڕێگە بە عێراقییەکان دەدرێت بپەڕنەوە بۆ ناو خاکی سوریا ، بەو  ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لە دەروازەی سنووری قائیمەوە دێن.
     "سوعاد جاسم زەیدان " ڕاوێژکاری پارێزگاری ئەنبار بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و نوێنەری پارێزگاری ئەنبار لە دەستەی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند " بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و سووریا،کە  ڕێککەوتن کراوە ، کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی سنووری قائیمەوە کاڵا بگوازێتەوە بە ئۆتۆمبێلی سوری بۆ عێراق بۆ ئەوانەی کە  شۆفێرەکانیان فیزای مۆڵتیان هەیە.
     ئاماژەی بەوەشکرد "ئۆتۆمبێلەکانی عێراقیش ڕێگە پێدراون برۆنە  ناو خاکی سوریا کە بریتین لە بارهەڵگرەکان کەبارەکانیان بریتین  لە  میوە و سەوزە و خۆراکی دیکە.