بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەپێکهاتەی وەزارەت راگەیاند.
لەبارەیەوە لیوا "سەعد مەعن " بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە " لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، وەزارەتی ناوخۆ هەندێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هەندێک بەرێوەبەرایەتی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد"گۆڕانکارییەکان بریتین لە وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری تەکنیکی لە وەزارەتی ناوخۆ، لەلایەن لیوا" کازم سەلمان بوهان " هەروەها لیوا" موحسین کازم علک " وەک بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی دیاریکرا، هەروەک لیوا" زیاد تەها عەلی "بۆ پۆستی ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری مەشق و ڕاهێنان و لیوا" سەباح حوشی محەمەد " بۆ بەڕێوەبەری گشتی مەشق و نۆژەنکردنەوە، و لیوا" شاکر عۆدە جبر" بۆ ڕاگری کۆلێژی پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆ دیاریکران.