وەزارەتی کار هەوڵەکانی بۆ پڕۆژەیەکی گشتگیری ئابووری لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 13:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەبارەت بە پرۆژەی گشتگیری ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، و ئاماژە بەوەدەکات کە بەشێوەیەکی کاتی هەلی کار دەڕەخسێنێت.
    لەوبارەیەوە "نەجم عەقابی" وتەبێژی وەزارەتەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەتی کار ،پێشنیازێک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی گشتگیری ئابووری بخرێتە نێو چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023.
    وتەبێژی وەزارەتی کار ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "پڕۆژەی گشتگیری ئابووری تاقیکردنەوەیەکە بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کاری کاتی.
    ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت، بۆ ساڵانی دواتر جێبەجێ دەکرێت.
     عەقابی ئەوەشی وت: پڕۆژەکە لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکاری دایە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.