مەندەلاوی و پارێزگاری بانکی ناوەندی جەخت لەسەقامگیری بازاری دراو دەکەن

سیاسی
  • 30-01-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختیکردەوە کە دەبێت بە زوویی سەقامگیری دارایی بگەڕێتەوە بازاڕ،هاوکات عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی ،پلانی دارایی و کۆنتڕۆڵی نرخی خستەڕوو کە بانکی ناوەندی کاری لەسەر دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە "موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،پێشوازی لە "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "کە هەردوولا تەئکیدیان لەسەر گەڕانەوەی بەزووی سەقامگیری دارایی کردۆتەوە بەتایبەتی نرخی دۆلار  بۆ بازاڕەکانی عێراق. هەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە "مەندەلاوی"جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکانی گواستنەوەی دارایی،و پاراستنی ئابووری عێراق لە پێشێلکارییەکانی پێشوو کردۆتەوە ، و ئاماژەی بە "گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکارە جیهانییەکانداوە بۆ بەدواداچوون لە گواستنەوەی کاری بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەموو پێشێلکارییەکان بەپێی یاساکانی عێراقی و جێبەجێکردنی  پابەندبوونەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
     جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، گوێی لە ڕوونکردنەوەی بەرفراوانی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەو پلانە دارایی و کۆنتڕۆڵە گرت کە بانکی ناوەندی عێراق کاری لەسەر دەکات، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار، و ڕێگریکردن لە هەڵاوسانی دارایی، و بەدواداچوون بۆ کڕینی گوماناوی  کە مەبەست لێی زیانگەیاندنە بە ئابووری نیشتمان.