ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کارکردنی بە کاغەز لە چەند فەرمانگەیەک هەڵوەشاندنەوەی

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 11:49
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ،رێکەوتی دەرچوون "صحة الصدور" ی لە چەند دەزگایەکی خزمەتگوزاری بە شێوەی کاغەز هەڵوەشاندنەوە.
     "حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"فەرمانگەی ناوەندی داتای نیشتمانی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزارییەکیان دەستپێکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی "بەرواری دەرچوون" "صحة الصدور" لە دەزگاکان بەشێوەی کاغەز.
    وتیشی"خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی لەشوێنی کاغەز 23 فەرمانگە لە بەغدا و پارێزگاکان دەگرێتەوە ،و کار لەسەر بەردەوام بوونی دەکرێت تاوەکو سەرجەم  بەشەکانی دیکەی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکان بگرێتەوە.
     راشیگەیاند"ئەمە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەشی ناوەندی داتا نیشتمانییەکان دێت ، کە لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت،بۆ ئاسانکردن و بەڕێوەچوونی کارەکانیان.
     ڕوونیشیکردەوە کە "ژمارەی ئەو دەزگا حکومیانەی ئەم پرۆسەیە لەخۆوە دەگرێت، لە گۆرینی شێوازی کاغەز بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی لە 46 دەزگا پێکدێت.