ئەستەنبوڵ – ا ه ع رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا تەئكیدیان لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا كردەوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: ئەردۆغان و مێركل لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا تیشكیان خستە سەر گورزە سەربازییەكەی ئەمریكا و بەرتانیا و فەرەنسا بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی سوریا، تەئكیدیشیان لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا كردەوە. پێشتر ئەڵمانیا رازی نەبوو بەشداری لە وەشاندنی گورزێكی سەربازی لەلایەن خۆرئاواوە بۆ سەر سوریا بكات، بەڵام هاوشێوەی توركیا پێشوازی لەو لێدانە سەربازییە كرد