گەشتیارێکی بیانی بە مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەی سنووری زرباتیە دەستگیرکرا

ناوخۆ
  • 30-01-2023, 11:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان،دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی بە مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەی سنووری زرباتیە ئاشکراکرد.
     لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری زرباتیە توانیوانی هاوڵاتیەکی بیانی دەستگیر بکات ،بە 250 گرام لە ماددەی هۆشبەرەوە لەجۆری "کریستاڵ".
     ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد"دەستبەسەرداگرتنەکە لەلایەن یەکەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە لەچوارچێوەی رێگری لەکاری نایاسایی و هێنانی ماددەی قەدەغەکراو.
    ڕاگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە "کە تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان کراوە، بۆ ئەوەی تەمەتەکەی بخرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لە دژی بگیرێتەبەر.