بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا"سەرۆکی ئەرکانی سوپا، گەیشتە پارێزگای دیالە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاند"وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی "لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا "سەرۆکی ئەرکانی سوپا،گەیشتە پارێزگای دیالە بۆ بەدواداچون و بەسەرکردنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " ئامانج لە سەردانە ، ئاگاداربوونە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان ، کە لە ٢١ی ١ دەستیانپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە،بۆ بەدواداچوون و گەڕان بەدوای پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه