بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقی بەرز بونەویەکی کەمی بەخۆیەوە بینی .
لەگۆرنکاری نرخی ئەمرۆی دۆلار بەرامبەر دیناردا،نرخی کرین بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 165و 500دینار تۆمارکرا و نرخی فرۆشتنیش بە 166هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ،بەئامانجی زیادکردنی داھات ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1460 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1470 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.