بەغداد/ INA
دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستگیرکردنی سێ کەسی بە حەب و مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەی سنووری شەلەمچە ،ڕاگەیاند.
دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە " ئەمڕۆ دووشەممە،سێ کەس کە دوویان عێراقی بوون و ئەوەی تریان هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو ، لە دەروازەی سنووری شەلەمچە، لەلایەن یەکەیەک لە هێزەکانی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، کە ویستویانە مادەی هۆشبەر لەجۆری "حەب" و ماریوانە"لە دەروازەی سنوری "شەلەمچە" بیهێنە ناووڵات.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە "تۆمەتباران دوای رادەستکردنیان بە پۆلیسی گومرگی شەلەمچە، بەمەبەستی لێپێچینەوە رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران ، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەریان بگرێتەبەر و رووبەرووی یاسا بکرێنەوە .