بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی بەنگین ڕێكانی سێ ڕۆژی بە پێكهاتەكانی وەزارەت دا بۆ پێشكەشكردنی خشتەی نوێی پێشكەوتنی كار بۆ سەرجەم پڕۆژەكان.
وەزارەتی ئاوادنكردنەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاداهاتووە : كە بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی (بەنگین ڕێكانی) سێ ڕۆژی داوە بە پێكهاتەكانی وەزارەت بۆ پێشكەشكردنی خشتەی نوێی پێشكەوتنی كارەكان بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی وەزارەت لە هەموو كەرتەكاندا، كە دەزگایەكی تایبەت دروست دەكرێت بۆ پێداچوونەوە بە ستانداردەكە و چاودێری جێبەجێكردنی ستانداردەكانی سەلامەتی بە ئەنجامدانی پشكنینی هەڕەمەكی لەسەر پڕۆژەكان.
ڕێكانی جەختی لەوە كردووەتەوە كە بەپێی بەیاننامەكە هاتووە : رێگە نەدان بە هیچ كۆمپانیایەكی زەرەرمەند لە داهاتوودا، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان دەبێت پلانێك دابڕێژن بۆ بەدەستهێنانی قازانج یان هەڵبوەشێنرێنەوە بۆ ئەوەی خەرجییەكان لەسەر بودجەی دەوڵەت كەمبكرێنەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو ئاگاداریانەی لەلایەن نووسینگەی وەزیر یان بەڕێوەبەرە گشتیەكانەوە دەرچووە سنوورێكی كاتیی دیاریكراویان دەبێت بۆ وەڵامدانەوەكە و لێپرسینەوە لەگەڵ دواكەوتووەكان دەكەن، سەبارەت بەو پڕۆژانەی كە تازە ڕەوانە دەكرێن، بە شێوەیەكی دروست پلانیان بۆ دادەنرێت و بە وردی بەڕێوەدەبرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێگە نەدان بە دەركردنی داواكاری یەدەگی زیادە.