سەرۆك وەزیران: پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی لەسەر پڕۆژەكان راگەیاند

سیاسی
  • 29-01-2023, 20:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی لەسەر پڕۆژەكان ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی نووسراوی لەلایەن ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژكاری فیدراڵی ئەڵمانیاوە كە لەلایەن بە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق مارتین بیگەرپێگەیشتووە، شوڵتس لە ناوەڕۆكی پەیامەكەیدا سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە بەرهەمدارەی كە لە 13ی 1ی 2023 لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامیدا و دڵخۆشی خۆی دەربڕی لەگەڵ بەرنامەی كاركردن كە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕێككەوتوون، كە لە ڕێگەی ئەوەوە ئەڵمانیا كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردنی كارەكانی داهاتوو لە عێراق لە ڕووی پڕۆژە و دەستپێشخەرییەكانەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران سوپاسی ڕاوێژكاری فیدراڵی ئەڵمانیای كرد بۆ پەیامەكەی، هەروەها دووپاتی جدییەت و خواستی عێراقی بۆ كاركردنی هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا كردەوە.
    سودانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەپێی بەیاننامەكە،پێكهێنانی لیژنەیەكی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی لەسەر پڕۆژەكان، جگە لە لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئەڵمانی.
    لای خۆیەوە، مارتین بیگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئاشكرایكرد : بە پێكهێنانی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لیژنەیەك لە بەرلین بە سەرۆكایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەندامێتی لایەنی پەیوەندیدارەكانی ئەڵمانیا كە پەیوەستن بە كاركردن لەسەر بەرنامەی عێراقی-ئەڵمانی، جەختیشی لەوە كردەوە : كە پێكهێنانی لیژنەیەكی لەو شێوەیە لە ئەڵمانیا دەگمەنە و ئەمەش دەربڕینی بەرژەوەندی ئەڵمانیایە بۆ هاوكاری لەگەڵ حكومەتی عێراق.