ژینگە: گۆڕانی وردە وردە بەرەو بەكارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق دووپاتدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 29-01-2023, 19:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن ئەلفەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ژینگە ڕەوتی گۆڕینی وردە وردە بەرەو بەكارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق دووپاتكردەوە.
    جێگری سكرتێری وەزارەت جاسم ئەلفەلاحی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یەكێك لە گرنگترین بابەتەكان كە جێگەی نیگەرانی وەزارەتی ژینگەیە، گواستنەوەیە بەرەو وزەی نوێبووەوە لە عێراق، جەختیشیكردەوە كە گرێبەست هەیە كە لەم ڕووەوە ئەنجام دراوە و هیوادارین بەكرداربیبینین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەبوونی زۆری كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لە هەشتەمین پێشانگە و كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وزەی عێراق بەڵگەیەكی گرنگە بۆ دیدگایەكی جیاواز بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ عێراق، بەتایبەتی كە وڵاتێكی گەورەیە و توانای هەمەچەشنكردنی ئابوورییەكەی هەیە.