ئاسۆ رۆستەم قورسە نەورۆز یان هەولێر كامیان هەڵبژێرم!

وەرزش
  • 29-01-2023, 19:12
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    ئاسۆ رۆستەم یاریزانی یانەی سالمیەی كوێتی وهەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 29-1-2023 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تێكڕای هەڵوەشانەوە و دەستنیشانكردنی یانەیەكی نوێی خۆی ئایندە راگەیاند.
    ئاسۆ رۆستەم لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە و رایگەیاند : سوپاس ۆ خوای گەورە بۆ هەموو لایەك بۆ پشتگیری كردنم لە كوردستان وعێراق،هەروەها بانگهێشتكردنی من بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق یەكێكە لە كاروانە وەرزشیە سەركەتووەكەی خۆم وشانازی پێدەكەم،دوای ئەو ئاستە باشەكەم راهێنەری عێراق منی بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق كێش كرد،هەر بۆیە لە پاڵەوانیەتی كەنداوی 25 لەشاری بەسڕە لەریزی هەڵبژاردەی عێراق جێگەدەستمان دیاربوو،پاڵەوانیەتی كەنداو بووە یەكێك لە تۆمارە گرنگەكانی كاروانی وەرزشی من كە لە ژیانی وەرزشی خۆم نیشانمداوە،بۆیە زۆر دڵخۆشم.
    ئاسۆ ووتیشی : بەهۆی پێنەدانی مانگانەی خۆم لەماوەی شەش مانگی رابردوو بۆندەكەم لەگەڵ یانەی سالمیەی كوێتی هەڵوەشاندەوە،تەنها پێشەكی بۆندەكەم وەرگرتووە و هیچ بڕە پارەی ترم وەنەگرتووە كە لەسەر بۆندەكە نووسراوە و پێكهاتووین وەك موچەی مانگانە،لەرێگای پارێزەرەكەم بۆندەكەم لەگەڵ یانەی سالمیەی كوێتی هەڵوەشاندەوە.
    هەروەها ئاسۆ ووتیشی : بۆندێكی زۆرم بۆ هاتووە لە خولەكانی سعودی و ئێرانی وخولی ناوخۆی عێراق لەهەندێك وڵاتی تر كەنامەوێ ئێستا باسیان بكەم،تا ئێستاش هیچ بڕیارم نەداوە،لەم دوو رۆژانەی داهاتوو بڕیار دەدەم لە چ خولێك یاری بكەم،راستە خولی عێراق بەهێزە،بەڵام من خولێك هەڵدەبژێرم جێگای دەستمی تیابێت وبتوانم سوودم هەبێت.
    سەبارەت بەدابەزینی ئاستی ئاسۆ رۆستەم ودەنگۆی یانەی سالمیەی كوێتی، ئاسۆ رۆستەم گوتی : نازانم یانەی سالمیە بۆ باسی ئەمەی كردووە و كە تا دوێنی پەیوەندییان بە بریكارەم كردووە تا موچەكانم پێ بدەن و من بگەڕێمەوە یانەكە،سەبارەت بەئاست دابەزینم دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی و وەرزشوانان وپاڵەوانیەتی كەنداوی 25 شایەتی ئاستی منن،بۆیە من لەزۆربەی یارییەكان رزگاركەری یانەكەم بووم،بۆیە باوەڕ ناكەم ئەوە راستی بێت،وا هەست دەكەم بەبێ پرس بەجێم هێشتوون بۆیە وا دەڵێن،بۆیە هیچ داوای یاسای لەسەر یانەی سالمیەی كوێتی تۆمارناكەم،ئەمانە وڵامێكە بۆ ئەوان.
    بۆندەكانی خولی سعودیە ماوەی دوو هەفتە بوو بەداخەوە ناتوانم پەیوەندی بەیانەكانی سعودیە بكەم وكۆتایی هاتووە،یانەی نەورۆز و هەولێر ماڵی دووەمن،هەردووكیانم خۆش دەوێت و قورسیشە نەورۆز یان هەولێر هەڵبژێرم،ئەوەیان قورسە هەولێر یان نەورۆز.
    لەكۆتایی سەبارەت بە سكاڵا لەسەر یانەی سالمیە بۆ شایستە داراییەكانی كە لە بۆندەكەواژووی لەسەر كراوە،ئاسۆ گوتی : بەدڵنیاییەوە لەرێگای پارێزەرەكەم سكاڵا لەیانەی سالمیە تۆماردەكەم،سەرەتا لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ،چونكە لە رێكەوتی 26-1-2023 بۆندەكەم لەگەل ئەم یانە هەڵوەشاندۆتەوە،بۆیە ئەگەر یانەی سالمیەش سكاڵایان هەبێت مافی خۆیانە،و ئەمڕۆ داوایەكەم بەرزكرایەوە ولە رۆژانی داهاتوو وڵاممان پێدەگات و زۆر دڵنیام داواكە لەبەرژەوەندی من دەبێت چونكە مافی خۆمە.