حەكیم جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ودانانی یاسایەك دەكاتەوە

سیاسی
  • 29-01-2023, 19:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، داوای لە لیژنەكانی حكومەت و پەرلەمانی كرد، گرنگی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بدەن.
    حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : لە میانی دیدارەكەمان لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری مافە نێودەوڵەتییەكانی كەمئەندامان، سارا مینقارە، پاڵپشتی و گرنگیدانمان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان نوێكردەوە، و ئێمەش داوامان لە لیژنەكانی حكومی و پەرلەمان كرد ئاگادار بن و كار بكەن بۆ بەهێزكردنیان و یاسادانانی یاسایەكی تایبەت بە خۆیان.
    ناوبراو جەختی لە گرنگی بەرنامە و پلان بۆ تێكەڵكردنی ئەم توێژە گرنگە لەگەڵ كۆمەڵگا كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە قەیران و شەڕە یەك لە دوای یەكەكان ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بەجێهێشتووە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستی كۆمەڵگا بۆ نیشاندانی كولتوری ڕێزگرتن و پشتیوانیكردن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، دوور لە هاوسۆزی و بەزەیی بۆیان، داوای لە میدیاكان كرد بەرپرسیارێتی لە پاڵپشتیكردنی ئەم توێژە و خێزانەكانیان لە ئەستۆ بگرن.