عەتوان عەتوانی بە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا

سیاسی
  • 29-01-2023, 18:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ،لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران پەرلەمانتار "عەتوان عەتوانی" وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی هەڵبژارد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نارددوویەتی ڕایگەیاندووە"بە ئامادەبوونی "محەمەد حەلبوسی" سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،پەرلەمانتار "عەتوان عەتوانی"کە جێگری سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسایە، وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان دیاریکرا. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر یەک لە پەرلەمانتاران "ئەحمەد مەزهەر جبوری" لەهاوپەیمانی "تەقدوم" وەك جێگری یەكەمی سەرۆکی لیژنەكە و "ئیخلاس دلێمی" لە کوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژێردران.