وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری تاوتوێی وەرگرتنی دۆسیە ئەمنییەكە لە ژمارەیەك ناوەندی شار دەكەن

ئەمنی
  • 29-01-2023, 17:27
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری تاوتوێی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە ژمارەیەك ناوەندی شاردا كرد.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید ئەلعەباسی كرد و لەسەرەتای كۆبوونەوەكە وەزیر بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد و كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵدا تاوتوێ كرد، كە لە پێش هەموویانەوە دۆخی ئەمنی وڵات بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی ناوخۆ تاوتوێی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە ژمارەیەك ناوەندی شارەكان كرد، هەروەها ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ سەركەوتنی كاری خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لەوبارەیەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان كەرتە ئەمنییەكان كرد لە سەنتەری شارەكان و دەرەوەی شارەكان، هەروەها هەوڵەكانیان چڕكردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان بە هەموو جۆرەكانییەوە، هەروەها بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.