بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیران محمد شیاع سودانی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی محەمەد بن عەلی كومان هاوكاری ئەمنییان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سودانی پێشوازی لە بن عەلی كومان كردووە و لە میانی دیدارەكەدا جەخت لەسەر هاوكاری ئەمنی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر كرایەوە، و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایش و زانیاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەزموون.
بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەڕۆڵی عێراقیدا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەجیاتی هەموو جیهان، هەروەها پێگەكەی لەبەرپاكردنی ئاشتی لەناوچەكە وبەهێزكردنی ئارامی وسەقامگیری گەلەكانی.